لە ناحیەی قەرەتەپە بۆ دەنگدان ڕێگری لە هاووڵاتییانی کورد دەکرێت
کەمال ئیبراهیم، بەرپرسی ناوچەی پارتی لە ناحیەی قەرەتەپه ڕايگەیاند: "هەموو ئەو هێزانەی لە سنوورەکەدان میلیشیای حەشدی شەعبین جا لەژێر هەر ناونیشانێکدا بن، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگرییەکی زۆر لە هاووڵاتییان دەکرێ بۆ دەنگدان و لەناو قەرەتەپە ڕێگرییەکانیش بەردەوامن، لە دەرەوەی شارۆچکەکەش بۆشاییەکی ئەمنیی زۆر هەیە".
ڕوونیشی کردەوە: "بە تەلەفۆن و کورتەنامە هەڕەشە لە کادیرێکی پارتیش کراوە، کە تورکمانی شیعەیە و پێیان گوتووە: "تۆ دەنگ بۆ کوردەکان کۆ دەکەیتەوە، بۆیە بە سزای خۆت دەگەیت"، لەگەڵ ئەوەشدا مەترسی لەسەر ژیانی ئەو ئاوارانە هەیە، کە لە دەرەوەی قەرەتەپەن و دێن بۆ دەنگدان".
باسنيوز
