لە كەركووك خۆپێشاندانێك دژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بەڕێوەچوو
خۆپێشاندەران لەبەردەم بنكەی كەركووكی كۆمسیۆنەكە گردبوونەوە و داوایان كرد بەزووترین كات كارەكانی نووسینگەی كەركووكی كۆمسیۆن ناچالاك بكرێ و لە بەغداوە ئیدارەیەكی نوێی بۆ بنێردرێت.
هەروەها داواشیان كرد لەمەودوا دەنگەكانیان بە دەست جیابكرێتەوە نەك ئەلیكترۆنی، سزای ئەوانەش بدرێ كە ساختەكاریان لە پرۆسەكەدا كردووە و یارییان بە ئەنجامی دەنگەكان كردووە.
خۆپێشاندەرانی كەركووك رایانگەیاندووە بەڵگەی وێنەیی و ڤیدیۆییان هەیە لەسەر ساختەكاری و خروقاتەكانی لە هەڵبژاردنی تایبەتی پارێزگاكەدا كراوە، بەتایبەتییش لە حەویجە.
لە دوای خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەری باڵێكی یەكێتی، كە پارێزگای كەركووكیان رادەستی سوپای پاسداران و حەشدی شیعی كرد، پارێزگاكە كەوتووەتە بارێكی خراپی ئەمنی و بەبێ خاوەن ماوەتەوە.
bas news -
