بۆ دیاریکردنی یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بڕیارێک دەردرێ
به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه.
گوتی: "سەبارەت به دیاریکردنی یەکەمین ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان، لێژنەی باڵای بینینی مانگ ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ئایار لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر دیارییکردنی یەکەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەدات".
گوتیشی: "بڕیاری دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زان تەنیا له دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیە".
به‌شێكی زۆری فه‌له‌كناس و شاره‌زایان پێشبینی ده‌كه‌ن كه ڕۆژی(17-5) یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ بێت.
bas news -
