ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ته‌قه‌كردن له نوسینگه‌ی كوردستان تیڤی بڵاوكرده‌وه
هه‌وره‌ها رایگه‌یاند: ئێمە لە ئەنجوومەنی سەركردایەتی سلێمانی، هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان، لیژنەی ئەمنی شاره‌كه‌و بەرپرسانی ئاسایش و پۆلیس، بەرامبەر پاراستنی ئاسایشی سیاسی و كۆمەڵایەتی و پاراستنی بارەگاكانمان بە بەرپرسیار دەزانین.
هاوكات ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه لەسەر ئه‌و رووداوه‌ی ته‌قه‌كردنه، شێخ ئەدهەم بارزانی لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە پارێزگاری سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە كردووە و بەڵێنیان پێداوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەكە بكەن و هەڵوێستی پێویست بگرنەبەر.
