"مەترسی هەیە لە خانەقین سبەینێ ساختەکاری بکرێ"
به‌رپرسی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان له خانه‌قین، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت:" لە دەنگدانی تایبەتدا لە سنووری خانەقین لە کاندیدێکی پارتی دراوە و رێگریش هەبوو لەگەڵ ئەوەی چاوسوورکردنەوە و هەڕەشە لەسەر دەنگدەری پارتی هەبووە، ئێمە بۆ هەڵبژاردنی سبەینێ بەباشی خۆمان ئامادەکردووە چونکە ئێمە دەنگی زیاتر بەدەستدێنین و دۆخی ئێمە لە هەڵبژاردنی رابردوو زۆر باشترە.
ئاماژەیشی دا، له دیاله 37لیست هه‌یه و پێشتر 17بوو و له خانه‌قین له‌جیاتی لیستێك بووەته حه‌وت لیست و ده‌نگه‌كان په‌رتوبڵاوبوونه‌و ئێمه‌ش دۆخمان باشتره له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر و هاتنی حه‌شدی شه‌عبی واده‌كات ئێمه دۆخمان باشتر بێت.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا گوتیشی، ئه‌گه‌ر ساخته‌كاری بكرێت له‌لایه‌ن ئه‌وانه ده‌كرێت كه ده‌سته‌ڵاتدارن وئێمه نایكه‌ین و نازانین به‌م سیسته‌مه ده‌تواندرێت ساخته‌كاری بكرێت یاخود نا، به‌ڵام له‌مه‌رزی مونزریه لایەنێکی سیاسی خەڵکی سوێندداوه كه پێویسته ده‌نگ به لیستی ئه‌وان بده‌ن و هه‌ر چی پۆلیس هه‌یه به‌قورئان سوێندیان داوه و له‌به‌كره‌جۆ له‌سه‌ربازگه‌ی سه‌لام رێگری كراوه خه‌ڵكی پارتی ده‌نگ بدات، ئه‌مانه هه‌یه بۆیه نازانین كه سبه‌ینێ ساخته‌كاری بە ئاشکرایش ده‌كرێ یاخود نا، به‌ڵام مه‌ترسیمان هه‌یه سبه‌ی ساخته‌كاری بكرێت.
