له‌ ڕووداوێكى ته‌قه‌كردندا له‌ سنوورى چه‌مچه‌ماڵ ئافره‌تێك كوژرا

 له‌ ڕووداوێكى ته‌قه‌كردندا له‌ سنوورى چه‌مچه‌ماڵ ئافره‌تێك كوژرا
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئافره‌تێك له‌ گه‌ڕه‌كى پیریادییه‌كانى شاره‌دێی شۆڕش، له‌ ڕووداوێكدا گیانى له‌ده‌ست دا.

ئه‌یوب حه‌مه‌غه‌ریب، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ، ڕايگه‌یاند: "نزیكه‌ى كاتژمێر 12 ى شه‌وى ڕابردوو 10 له‌سه‌ر 11/5/2018، له‌ گه‌ڕه‌كى پیریادییه‌كانى شاره‌دێی شۆڕش ئافره‌تێك له‌ڕووداوێكى ته‌قه‌كردندا به‌هۆى به‌ركه‌وتنى فیشه‌كه‌وه‌ گیانى له‌ ده‌ستداوه‌".

ئافره‌ته‌كه‌ ناوى (ر.ج.ح)ـه‌ و ته‌مه‌نى 37 ساڵ بووه‌، نزیكه‌ى كاتژمێر 1:30 خوله‌كى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 11/5/2018 ته‌رمه‌كه‌ى بۆ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید پێشڕه‌و گواستراوه‌ته‌وه‌ و دواتریش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتر ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى سلێمانى كراوه‌.









باسنيوز
Top