له دهۆك ١٠هه‌زار و له شنگالیش ٤٠٠ كه‌س له ده‌نگدان بێبه‌ش بوون
له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، 78هه‌زار و 186كه‌س له كۆی 93هه‌زار571 كه‌س ده‌نگی خۆیان داوه له ده‌نگدانی تایبه‌دا، به‌مه‌ش ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له سنووری پارێزگای هه‌ولێر 84% بووه و هیچ پێشێلكاریه‌كیش تۆمار نه‌كراوه كه زه‌ق و جێی باس بێت، زه‌رده‌شت محه‌ممه‌د، به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتیشی "گرفتی بچووك هه‌بوون هه‌روه‌ها گرفتی گرفته ته‌كنیكییش هه‌بوون به‌ڵام تیمه‌كانمان چاره‌سه‌ریان كردوون. رێژه‌ی به‌شداریكردنیش له‌سنوری هه‌ولێر له ده‌نگدانی تایبه‌ت 84%بووه.''
زه‌رده‌شت محه‌ممه‌د جه‌ختی كرده‌وه، هیچ پێشێلكارییه‌كی وا نه‌بووه كه جێی باسكردن بێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌كه هه‌بێت و به شێوه‌یه‌كی گشتی پرۆسه‌كه باش بووه.
هه‌رچی پێوه‌ندی به پارێزگای دهۆكه‌وه هه‌یه، خالد ئەحمەد، به‌رپرسی نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنی لقی یه‌كی پارتی ده‌ڵێ، به هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی و له‌كاركه‌وتنی ئامێره‌كانی ده‌نگدانه‌وه، نزیكه‌ی ١٠هه‌زار پێشمه‌رگه، پۆلیس و كارمه‌ندانی ده‌زگا ئمنییه‌كان له ده‌نگدان بێبه‌ش بوون.
ل دەمیژمیرى 6 ئیڤارى دەنگدانا تایبەت ل باژێرێ دهۆکێ ب دووماهیک هات و رێژا دەنگدانێ ل سەنتەرێ باژێرێ دهۆکێ 83% یە".
خالد ئەحمەد گوتیشی، له سه‌نته‌ری شوری دهۆك ڕێژه‌ی به‌شداری له ده‌نگدانی تایبه‌ت، ٨٣% بووه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای شنگالیش گوتی، له سنووری شنگال به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نها یه‌ك ئامێری ده‌نگدان كاری كردووه، زیاتر له 400كه‌س له‌هێزه ئه‌منییه‌كان له ده‌نگدان بێ به‌ش بوونه.
وه‌یس نایف، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای شنگال به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له سنووری قه‌زای شنگال كێشه‌ی زۆری هه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها دوو ئامێری ده‌نگدانیان بۆ دانابوون كه ته‌نها یه‌كێك له‌وانه كاری كردووه، ئه‌مه‌ش هۆكار بوو له‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هێزه ئه‌منییه‌كان بێبه‌ش بن.''
نایف گومانی هه‌بوو له‌وه‌ی، كه ئه‌و كاره كراوه نه‌مه‌به‌ست كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان نه‌توانن ده‌نگی خۆیان بده‌ن.. حه‌شدی شه‌عبی له‌وێ ده‌سته‌ڵاداره.''
kdp -
