مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی: له‌سه‌رخه‌تین بۆ چاره‌كردنی كێشه‌ی ده‌نگده‌رانی پارتی له سلێمانی
ڕزگاری ئه‌ژی گۆران، به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه، له‌گه‌ڵ لقی كۆمیسیارانی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌رخه‌تین تاوه‌كو بتوانین ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی بۆ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی له ده‌نگدانی تایبه‌تدا هاتووه‌ته پێشه‌وه چاره‌سه‌ریان بكه‌ین و ده‌نگده‌رانی پارتی به ئازادی ده‌نگی خۆیان بده‌ن".
به‌گوێره‌ی قسه‌ی هێزه سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كان كه له رووی حزبییه‌وه سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نیین، ئه‌و هێزه ئه‌منیانه‌ی سلێمانی بۆیه وا ده‌كه‌ن، چونكه ده‌زانن خه‌ڵك حزبه‌كه‌یان سزا ده‌دات و ده‌یانه‌وێت به‌و فشار و هه‌ڕه‌شانه ده‌نگی لایه‌نی دیكه كه‌مبكه‌نه‌وه به‌تایه‌به‌تی ئه‌وانه‌ی پارتیبن و ده‌ناسرێنه‌وه، به‌ئاشكرا رێگه‌یان لێده‌گرن تا ده‌نگ نه‌ده‌ن".
له پێش نیوه‌ڕۆوه زۆرترین گله‌یی له ده‌نگدانی تایبه‌تی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانه له سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌و پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كه سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نیین، به ده‌نگی به‌رز باسی پێشێلكاریی و رێگری و فشاری ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌ن.
ڕزگاری ئه‌ژی گۆران گوتیشی: "به‌رپرسی ئاسایشی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی، به‌ڕێز كاك فازڵمان ناردووه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه تاوه‌كو به ته‌واوه‌تی له شێوه‌ی ڕووداوه‌كان بكۆڵێته‌وه و ته‌واوی گرفته‌كان چاره بكه‌ین، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئه‌منی و ده‌زگای ئه‌منیی سلێمانی له‌سه‌رخه‌تین".
به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی له سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "ئه‌وه‌ی به ئێمه ڕاگه‌یه‌ندراوه له لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه له سلێمانی گرفتی ته‌كنیكی هه‌بووه ،بۆیه ئێمه‌ش له لای خۆمانەوە جەختمان له‌وه كردووه‌ته‌وه ده‌بێ گرفت بۆ هیچ ده‌نگده‌رێك دروست نه‌كرێت كه بێبه‌ش بكرێت له مافی ده‌نگدان".
بڕیاره رۆژی شه‌ممه 12/5/2018 ده‌نگدانی گشتی به‌ڕێوه‌بچێت و به‌شێكی ده‌نگده‌ران مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ئه‌و فشارانه بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی سڤیل زیاتر بكرێت له سلێمانی، چونكه ئه‌گه‌ر فشار له‌سه‌ر ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان هه‌بێت، بۆ هاووڵاتیانی سڤیل ئه‌گه‌ری هه‌یه زیاتریش بێت.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی زیاتر، په‌یامنێری ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی له سلێمانی چه‌ندین جار پێوه‌ندی به هاوڕێ تۆفیق، به‌رپرسی لقی كۆمسیاران له سلێمانی كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه"
kdp -
