كوردانی تاراوگه به جۆش و خرۆشه‌وه به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستی پێ كرد و بۆ كوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش پرۆسه‌كه بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لیژنه‌ی ڕێکخراوی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئۆسلۆ، عه‌دنان موختار، به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ده‌نگدان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رده‌وامە و تاوه‌كو سبه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت و زۆرینه‌ی خه‌ڵكیش كه به‌شداری له ده‌نگدان ده‌كەن، كوردن و به تایبه‌تیش لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستانن و خه‌ڵكیش زۆر به جۆش و خرۆشەوە به‌شداری له ده‌نگدان ده‌كه‌ن و هه‌یه چوار سەعات و پێنج سەعات و، هه‌شه تا حه‌وت سەعات ڕێگا ده‌بڕێ تا ده‌نگ ده‌دات."
عه‌دنان موختار گوتیشی: "ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی خه‌ڵك له پرۆسه‌ی ده‌نگدان زۆر باشه و زیاتریش كورد به‌شداری ده‌كه‌ن، چونكه ئێمه بانگه‌شه‌یه‌كی زۆر باشمان كردووه له ماوه‌ی ڕابردوودا، بۆیه ئه‌مه وای كردووه ڕێژه‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا بكه‌ن."
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لیژنه‌ی ڕێكخراوی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئۆسلۆ ڕوونیشی كرده‌وه: "به پێی ئه‌و به‌شدارییه‌ی خه‌ڵك ده‌یكات، زۆر باشه و زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیش بۆ لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بن."
kdp -
