كوردستانیان: دەنگمان بۆ پارتییە؛ ئێمە دەستکەوتی زیاترمان دەوێ

كوردستانیان: دەنگمان بۆ پارتییە؛ ئێمە دەستکەوتی زیاترمان دەوێ
پارتی دیموكراتی كوردستان بە ‌لیستی 184 لە ‌ژێر دروشمی دەستكەوتی زیاتر بۆ كوردستان دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردنەكان كردووە، لە ‌هەموو ناوچەكانی كوردستان و خەڵكی كوردستانیش بە هەموو چینوتوێژ و پێكهاتەكانەوە پشتگیریی خۆیان بۆ لیستی پارتی دەردەبڕن، چونكە بە گوتەی خۆیان لیستی 184ی پارتی، لیستی بەدەستهێنانی دەستكەوتەكانە بۆیە دەنگی پێ دەدەن.



مورشید موكسی، فەرمانبەری شارەوانی سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "هەركاتێك پارتی بەهێز بووە كوردستان بەهێز بووە، بۆ ئەوەی كوردستان بەهێز بمینێنەوە و بەرگری لە مافەكانمان بكرێت، دەنگ دەدەین بە لیستی 184ی پارتی، بۆیە دڵنیام ئەم جارەش كوردستانیان ویژدانی خۆیان بەرامبەر بە لیستی پارتی ئاسوودە دەكەن و دەنگ بەو لیستە دەدەن."



چیچۆ غەفوور، كە دووكانی فرۆشتنی كەلوپەلی ناوماڵی لە ناو بازاڕی سۆران هەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد: "دەنگ بە لیستی ژمارە 184ی پارتی دەدەم و هەر ئەو حزبەش بە ‌نوێنەری ڕاستەقینەی خۆم دەزانم، چونكە كاندیدانی پارتی لە بەغدا، پارێزگاری لە ‌دەستكەوتەكانی گەلی كورد دەكەن".

شەكیلا سلێمان، قوتابیی زانكۆی سۆران بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دیار كرد: "داوا لە هەموو قوتابیان و خەڵكی كوردستان دەكەم دەنگ بە لیستی 184 بدەن، چونكە لیستی پارتی، لیستی سەربەرزیی شەهیدان و داستانی پردێ و سحێلا و لەناوبردنی داعشە و داكۆكی لە مافی هاووڵاتیان بەبێ جیاوازی دەكات، بۆیە داواكارین لە خەڵكی كوردستان ڕۆژی هەڵبژاردن ڕوو بكەنە سندووقەكانی دەنگدان و دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی بدەن."

تارق حەربی، هاووڵاتییەكی دیكەی هەمان شارە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دركاند: "بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاتر دەنگ بە لیستی 184ی پارتی دەدەم، چونكە تاكە لیستە كە بە درێژاییی مێژوو خزمەتی گەلی كوردی كردووە و پەرلەمانتارەكانیشی تاكە پەرلەمانتار بوونە كە لە بەغدا بەرگری لە مافی كورد دەكەن."

سەرگیز هورمز، گەنجێكی كریستیانە و لە دیانا دادەنیشێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دیار كرد: "هەر پارتی بووە هەموو پێكهاتەكانی لە ژێر یەك چەتردا كۆ كردووەتەوە و بەرگریی لە مافی پێكهاتەكان كردووە، بۆ ئەوەی پێكەوەژیان بەردەوام بێت دەنگی ئێمە وەكو كریستیانەكانی دیانا بۆ لیستی ژمارە 184ی پارتییە".
kdp -
Top