رێژه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه بووه
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان رێژه‌ی به‌شداریكردنی تایبه‌ت له پارێزگای هه‌ولێر، به 84% بووه و به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری كۆمیسیۆنیش رایگه‌یاند، پرۆسه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات.
له پارێزگای هه‌ولێر، له كۆی 93 هه‌زار و 571 دەنگدەر، 78 هه‌زار 186 ده‌نگده‌ر، به‌شداری پرۆسه‌كه‌ی كردووه.
هاوڕێ تۆفیق بەڕێوەبەری گشتی لقی سلێمانی كۆمسیۆنی رایگه‌یاند، رێژه‌ی به‌شداریكردنی ده‌نگدانی تایبه‌ت له سلێمانی 67% بووه و پرۆسه‌كه‌ش كاتژمێر 6ی ئێواره كۆتایی هاتووه.
له پارێزگای دهۆكیش، رێژه‌ی به‌شداریكردن له ده‌نگدانی تایبه‌ت، گه‌یشته 83%.
پارێزگای كه‌ركووك، كه ئێستا له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه عێراقییه‌كان و میلیشیاكانی حه‌شده، رێژه‌ی ده‌نگدان 66% بووه، له كۆی 36 هه‌زار و 544 كه‌س كه مافی ده‌نگدانی هه‌بووه، 22 هه‌زار و 548 ده‌نگده‌ر به‌شداری كردووه.
k24-
