لیره‌ی توركی به‌رده‌وامه له دابه‌زین
ئه‌مڕۆ 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر 437 لیره مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوە، ئه‌مه‌ش بووه مانشێتی زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كانی توركیا و پێشبینیش ده‌كرێت به‌های لیره زیاتر دابه‌زێت.
بانكی Danske له هه‌ڵسه‌نگاندنێكدا بۆ به‌های لیره‌ی توركی، پێشبینی ده‌كات لیره‌ی توركی به‌های خۆی زیاتر له ده‌ست بدات، چونكه ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێندرێ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر لیره ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه، سه‌پاندنی سزای نه‌فرۆشتنی نه‌وتی ئێران، زۆرترین زیان به لیره‌ی توركی ده‌گه‌یه‌نێ، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لیره‌ی توركی زیاتر دابەزێ.
