سه‌ربه‌ست تراونشی: دەنگدان بە پارتی واتە بەرگریکردن لە کوردستان
به‌رپرسی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان له دهۆك، سه‌ربه‌ست تروانشی، له په‌یامێكی ده‌نگیدا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقەوە ده‌ڵێت: "خه‌ڵكی پارێزگای دهۆك و دڵسۆزانی وڵات و عاشقانی ئازادی و شاری خه‌بات و قوربانیدان، چه‌ند ڕۆژێك ماوه به‌ره‌و سندووقی ده‌نگدان ده‌چین و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پێویسته به دروستی هه‌ڵسه‌نگاندنی مێژوو بكه‌ین و به دروستی بیر له ئاینده بكه‌ینه‌وه و له‌م هه‌ڵبژاردندا تێگه‌یشتنی هه‌ڵه، كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌مڕۆ ئایندهی خه‌ڵكی كوردستان گرێ دراوه به پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، چونكه هیچ هێزێك نییه بۆ سەعاتێك بتوانێ خه‌ڵكی كوردستان بپارێزێت، ته‌نیا پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌بێت."
سه‌ربه‌ست تروانشی دەڵێت: "خه‌بات و قوربانیدانی پارتی ناوێكی گه‌وره‌ی داناوه بۆ سه‌ر میلله‌تی ئێمه و پارتی توانی ڕووناكی له تاریكی دروست بكات و زانین له نه‌زانین دروست بكات، بۆیه ئه‌وانه‌ی زه‌ره‌یه‌ك ڕاستی و ئه‌مانه‌ی لا نه‌ماوه، شایه‌نی ده‌نگی ئێوه نییه و كاتێك له شه‌ڕی داعش و حه‌شدی شه‌عبی سنووری كوردستان به‌زێندرا، ئه‌و لایه‌نانه له كوێ بوون و چه‌ندین قاره‌مان شه‌هید بوون، تاوه‌كو كوردستان پارێزرا، بۆیه ده‌نگی ئێمه بۆ ئه‌و هێزه بێت كه گه‌ل و ده‌ستكه‌وت و شه‌ره‌فی ئێمه ده‌پارێزێت و خه‌ڵكی دهۆكی دوژمنبهزێن با هه‌موو ڕێگایه‌ك له خراپكاران بگرین و ته‌حه‌دای مێژوو بكه‌ین و تۆڵه‌ی خۆمان بكه‌ینه‌وه و وه‌فاداری ئه‌و سۆزه بین كه خۆمان داومانە بە شه‌هیدان و سه‌رۆك بارزانی."
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا دەشڵێت: "ده‌نگمان بده‌ین به لیستی خه‌بات و قوربانیدان و به‌رگریكردن و بۆ به‌رگریكردن و قوربانیدان و سه‌نگه‌رگرتن و شه‌هیدان ئێمه له‌پێشه‌وه‌ین و بۆ ده‌نگدانیش ئێوه له پشت ئێمه بن، بۆیه پێویسته ده‌نگدان به لیستی 184 بكه‌ینه تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی مێژوو و هیچ كات سستی نه‌كه‌ن و ئێمه شانازی به خه‌باتی 72 ساڵه‌ی پارتی ده‌كه‌ین و شانازی ده‌كه‌ین ئه‌مڕۆمان دروست كرد و ئه‌مڕۆ ده‌پارێزین و به‌رپرسیاره‌تیی ئاینده‌ش هه‌ڵده‌گرین و شانازی به ڕیفراندۆم ده‌كه‌ین كه گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی مێژووە و شانازی به پێشمه‌رگه و گه‌لی خۆمانەوە ده‌كه‌ین كه ته‌حه‌دای هه‌موو قه‌یرانه‌كانی كردووه و شانازی به سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ین كه نه‌یهێشت له هه‌موو قۆناغه‌كاندا مۆراڵی خه‌ڵك دابه‌زێت و بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی مێژوو دووباره نه‌بنەوە ده‌نگ بده‌ن به لیستی پارتی."
kdp -
