کاندیدێکی یەکێتی لە بادینان کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند
ئەمڕۆ چوارشەممە 9/5/2018، خالید عەلی ڕێکانی، کارگێڕی مەڵبەندی بادینانی یەکێتی و کاندید لیستی یەکێتی بۆ پەرلەمانی عێراق، لە بارەگای لقی 18ی پارتی و بە ئامادەبوونی هەریەک لە سیداد بارزانی و عزەددین بەرواری، دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیاند.
هاوکات بڕیاری خۆیشی بۆ بەردەوامیدان بە خەباتی سیاسی لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرا کرد و داوای لە دەنگدەرانی کرد لە ڕۆژی هەڵبژاردندا دەنگ بە لیست و کاندیدەکانی پارتی بدەن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ سێشەممە 8/5/2018، سێ کاندیدی هاوپەیمانییەکەی بەرهەم ساڵح کشانەوەی خۆیان لە لیستەکەیان راگەیاند و پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد.
باسنيوز
