نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای رووسیا كۆده‌بێته‌وه
دوێنی ئێوارە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ردانێكى فه‌رمى گەیشتە مۆسكۆى پايته‌ختى رووسيا، بڕیاره له‌و سه‌ردانه‌یدا، نێچیرڤان بارزانی، له 73مين ئاهه‌نگى ساڵانه‌ى مۆسكۆ، له يادى سه‌ركه‌وتنى جه‌نگى مه‌زنى نيشتمانى "جه‌نگى جيهانيى دووه‌م"ـدا به‌شدار بێت.
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌رێمى كوردستان، له رێگه‌ى سه‌رۆكى جێبهجيكارى كۆمپانياى رۆسنه‌فت، ئيگۆر سيچنهوه، له لايه‌ن نووسينگهى ڤلاديمير پوتين" سه‌رۆكى رووسياوه بانگهێشت كراوه.
بڕیاریشە ھەر ئەمڕۆ نێچيرڤان بارزانى، له‌گەڵ ڤلاديمێر پۆتين، سه‌رۆكى رووسيا و چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و وڵاته كۆببێتەوە.
ساڵی رابردووش، له‌م كاتهدانهدا، نێچیرڤان بارزانی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی حكوومی چووه رووسیا و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدا.
K24
