پڕۆژهیاسای چاكسازی چاوهڕێی ههوڵی پهرلهمانتارانه بۆ پهسهندكردنی
ههرچهنده ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان پڕۆژهیاسای چاكسازیی بۆ پهرلهمانی كوردستان گهڕاندووهتهوه بهڵام تاوهكو ئێستا دیار نییه ئاخۆ پهرلهمان چ كاتێك كار بۆ پهسهندكردنی ئهو پڕۆژه یاسایه دهكات.
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”حکوومەت پرۆژە یاسای چاکسازی بە تهواوی بۆ پەرلەمان ناردووە، بەلام دیارە دەنگۆ و مقۆ مقۆ لە نێوان خۆیاندا لەسەر پرۆژەکە درووست بووە و کێشە هەبووە، پێویستە خۆیان ڕاست بکەنەوە کە ئایا لایەنگری پرۆژەیەکی چاکسازیین یان نا، ئەگەر پێویستیش بێت حکوومەت بەشداری لە کۆبوونەوەکان دەکات و ڕوونکردنەوە و ههڵوێستی خۆی ڕابگەیەنێت دەیکات، بەڵام ئەو پاکێجەی ڕۆیشتووە پاکێجێکی تەواوە لە بەرژەوەندی گشتییدایە“.
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی گوایە چارەنووسی پرۆژە چاکسازییەکەش لەلایەن لانەکانی ناو پەرلەمانەوە هاوشێوهی پڕۆژهی دەستووری کوردستان لێدهكرێ ، گوتەبێژی حکوومەت گوتی: ”دەبێ خەڵک بزانێت کە کێ ڕێگرە؟، چونکە حکوومەت پرۆژەیەکی وای پێشکەش کردووە، ئەوە ئەوانەی ناو پەرلەمانن کە خۆیان بە نوێنەری خەڵکی هەرێمی کوردستان دادەنێن و بەرگری لە بەرژەوەندی خەڵک دەکەن، هەروەها لە پەرلەمانیش یاساکە دەردەکهن، ئەو کاتە دەبێ خهڵك بزانێت ئایا حکوومەت لەگەڵ چاکسازییە یان ڕێگره".
فەرحان جەوهەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”هیچ بڕیارێک نییە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان تا دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومهنی نوێنەرانی عێراق، هەروەها پێش کۆبوونەوەش سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەگەڵ حکوومەت کۆدەبنەوە گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی دەکەن، بڕیار وایە دواتر کۆبوونەوە لەسەر ئەو پرۆژە یاسایە بکرێت، بەڵام ئایا تا چەند سەرکەوتوو دەبێ و لایەنەکانی دیکە ئامادەن ئەم پرۆژەیە بێتەوە ناو پەرلەمان؟، لەبەر ئەوەی گرفتی لەسەرە و ڕێگرییەکی زۆر لەسەر پەسەندکردنی ئەو پرۆژەیە هەیە“.
ڕوونیشی کردەوە، کە ڕۆژی دووشەممە (7-5-2018)جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لەم وەرزی یاسادانانەدا کار لەسەر پەسەندکردن و تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای چاکسازی دەکەن.
bas news -
