كاندیدی ئۆپۆزسیۆنی توركیا بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار سەردانی ده‌میرتاش دەكات
موحه‌ره‌م ئینجه كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په بۆ سەرۆكایەتی كۆمار، بڕیاری داوه سبەی چوارشه‌ممه بچێته زیندانی ئیدیرنا و سه‌ردانی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش بكات.
موحه‌ره‌م ئینجه دوای ئه‌وه‌ی بووه كاندیدی گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆسیۆن له توركیا (جه‌هه‌په)، له وته‌یه‌كدا گوتی "ئیدی كاندیدی هه‌موو توركیام، چونكه ئه‌گه‌ر ببم به سه‌رۆك ده‌بمه سه‌رۆكێكی بێلایه‌ن".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا ئاشكرای كرد سه‌ردانی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په ده‌كات.
ئه‌مڕۆش بۆ رۆژنامه‌نووسان دووپاتی كرده‌وه كه سبەی ده‌چێته ئێدرنا و سه‌ردانی ده‌میرتاش ده‌كات و هیواخوازه ئازاد بكرێت و بگه‌ڕێته‌وه ناو حیزبه‌كه‌ی.
ئه‌م سه‌ردانه‌شی له كاتێكدایه كه ده‌میرتاش وه‌كو ئه‌و كاندیده بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، كه بڕیاره لە 24_6_2018 ئه‌نجام بدرێت.
bas news-
