بڵند ئیسماعیل: له سنووری هه‌ولێر خەڵکێکی زۆری لایەنەکان هاتوونەتە ڕیزی پارتییەوە
پارتی دیموكراتی كوردستان به لیستی 184 له ژێر دروشمی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كردووه، كه بڕیاره 12ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه بچێت و خه‌ڵكی كوردستانیش زۆر به گه‌رمی پێشوازی له لیستی پارتی ده‌كه‌ن.
به‌رپرسی لقی16ی پارتی دیموكراتی كوردستان له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، بڵند ئیسماعیل، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ڕۆژ به ڕۆژ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی 184ی پارتی گه‌رموگوڕتر ده‌بێت و خه‌ڵكی زیاتر پێشوازی لێ ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت دوای به‌شداریكردنی نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی له كهرنهڤاڵهكاندا خه‌ڵك به جۆش و خرۆشتر بووه، بۆیه پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌نجامی زۆر باش به‌ده‌ست بێنین، چونكه ئێمه له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان كه پێشبینی 500 كه‌س بكه‌ین، ئاماده بێت ده‌گاته هه‌زار كه‌س، بۆیه زۆر له‌وه زیاتره كه چاوەڕێمان ده‌كرد."
بڵند ئیسماعیل گوتی: "حه‌قانیه‌تی پارتی وای كردووه جه‌ماوه‌ری زیاتر بێت، چونكه خه‌ڵك هوشیاره و ده‌زانێت كێ خیانه‌تی كردووه و كێش به‌رگری كردووه و جگه له‌وه‌ش، خه‌ڵك هه‌ست ده‌كات هه‌موو لایه‌نه‌كان گه‌له‌كۆمه‌كیان له پارتی كردووه، ئه‌مه‌ش هه‌مووی وای كردووه خه‌ڵك زیاتر به‌جۆش بێت بۆ لیستی پارتی و ئه‌وه‌ی تووڕه‌شه باس له‌وه ده‌كه‌ن، ناكرێت له‌م دۆخەدا خۆمان زویر بكه‌ین و هاتوونه‌ته‌وه پێشەوە."
ئیسماعیل ڕوونیشی كرده‌وه: "ئه‌وه‌ی پێشوازی له لیستی پارتی ده‌كات جه‌ماوه‌ری پارتی و خه‌ڵكی دیكەیە و ته‌نیا له‌م چه‌ند ڕۆژەدا خه‌ڵكێكی زۆری لایەنەکان لە بنه‌سڵاوه و كهورگۆس و سنووری هه‌وڵیر په‌یوه‌ندییان به پارتییه‌وه كردووه، كه ئه‌وانه خۆشیان جه‌ماوه‌رێكی زۆریان له‌گه‌ڵه و هاتوون بۆ نێو ڕیزه‌كانی پارتی به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ دواكارییهكیان هه‌بێت، چونكه خه‌ڵك بۆی ڕوون بووەته‌وه لە هه‌موو لیستانه‌ی دروست بوونه، پارتی باشترینە، بۆیه پێشبینی ئه‌نجامی باش ده‌كه‌ین و مفاجه‌ئه دروست ده‌كه‌ین."
kdp-
