كۆمسیۆن: هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی كراوه
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له 12ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام بدرێت و پارتی دیموكراتی كوردستان به لیستی 184 له ژێر دروشمی ده‌ستكه‌وتی زیاتر ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كردووه.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، زه‌رده‌شت محه‌مه‌د، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی كارتی ده‌نگدان له ناوه‌نده‌كانی تۆماری ده‌نگده‌ران تاوه‌كو 10ی ئه‌م مانگه درێژ كراوه‌ته‌وه و له 52 ناوه‌ندی تۆماری ده‌نگده‌ران له سنووری پارێزگای هه‌وڵیر كارتی ده‌نگدان دابه‌ش ده‌كرێت."
له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، زه‌رده‌شت محه‌مه‌د، گوتی: "هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ڕۆژی ده‌نگدان كراوه و ئه‌مڕۆ دواین تیست بۆ ئامێره‌كانی ده‌نگدان ده‌كرێت كه هه‌ڵبژاردنێكی بچووك كراوه‌یه و سبه‌ی كه‌لوپه‌لی ده‌نگدان بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی دابه‌ش ده‌كرێت."
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ڕوونیشی كرده‌وه: "10ی ئه‌م مانگه ده‌نگدانی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت و 11ی مانگیش سەعات حه‌وتی به‌یانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌وه‌ستێت."
زه‌رده‌شت محه‌مه‌د گوتیشی: "ئێمه چه‌ند ڕاپۆرتێكمان له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كان به‌رز كردووەته‌وه و هۆشداریمان داوه‌ته كاندیده‌كان كه سه‌رپێچی نه‌كه‌ن و هه‌شه مۆڵه‌تی پێ داروه بۆ سێ ڕۆژ و دواتر سه‌رپێچییه‌كه‌ی لابردووه، بۆیه هیچ قه‌واره‌یه‌ك له هه‌ولێر سزا نه‌دراوه، ئه‌مه‌ش به‌راورد له‌گه‌ڵ عێراق زۆر باشه."
kdp-
