خواردنی قارچکی ژەھراوی لە کرماشان بووە ھۆی گیان لەدەستدانی کەسێک
دکتۆر، بێھنامڕەزا مەخسووسی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی "خومەینی" لە کرماشان بە ڕاگەیاندنەکانی گوتووە: "پاش ئەوە لەم ماوەیەدا بارانێکی زۆر باریوە، لە دەوروبەری کرماشان قارچکی زۆر ھەڵتۆقیون کە زۆربەیان ژەھراوی بوون و بەداخەوە بەکارھێنانی ئەو قارچکانەش بووەتە ھۆی ژەھراویبوونی 46 کەس کە سەدانی نەخۆشخانەانیان کردووە".
مەخسووسی ڕاشی گەیاند: پیاوێکی تەمەن 60 ساڵ بەھۆی خواردنی ئەو قارچکە ژەھراوییەوە گیانی لەدەست داوە.
لە کۆی ئەو 46 کەسەی کە ژەھراوی بوون، ٩ کەسیان لە نەخۆشخانە خەوێندراون و دوو کەسیان لە بەشی ICU راگیراون کە باری تەندروستیی یەکیان ناجێگیرە.
ڕاشی گەیاند سێ کەس لەوانەش کە بەداخەوە سیپەلاکیان لەدەست دابوو، ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شیراز کراون.
باسنيوز
