مامۆستایانی هەڵەبجە: دەنگدانمان بە پارتی بۆ زامنكردنی داهاتوویەكی گەشه
حەسەن مەحموودی مامۆستا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "مانەوەی پێگەی بەهێزی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، كاریگەریی زۆری هەیە بۆ دەستەبەركردنی مافەكانی گەلی كوردستان و ڕێگەنەدان بە تێپەڕاندنی ئهو پڕۆژەیاسایانهی دژی مافە ڕهواكانی كوردستان".
مەحموود ئاماژەی بەوەش كرد: "پارتی حیزبێكی ڕەسەنی كوردستانە، كە تەواوی خەباتی بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان و بنیاتنانی خەون و ئاوات و هیواكانی گەلەكەیەتی، بۆیە نوێنەرانی پارتی لە هەر كوێیەك بن، ئەوە سوودبەخشە بۆ ئاییندەی گەلەكەمان، بۆیە ڕۆژی 12/5 خۆم و خێزانەكەم دەنگمان بۆ لیستی 184ـی پارتی دەبێت، تاوەكوو بەرژەوەندیی گشتیی كوردستان لە عێراق و وڵاتانی دنیا پارێزراو بێت، هیچ لایەنێكی تری كوردیش ناتوانێت نوێنەرایەتیی گەلەكەمان بكات و، تەواوی تەحەدییەكان دژی گەلی كورد بەرپەرچ بدەنەوە، جگە لە پارتی".
مامۆستا ئیسماعیل حەمەخان، كە توێژەری كۆمەڵایەتییشە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لەبەر ئەوە دەنگ بە لیستی 184ـی پارتی دەدەم، چونكە دڵنیام خزمەت بە وڵات و نیشتمانەكەم دەكەن، ڕۆژانە ئێمە باسی نیشتمانپەروەری و خۆشەویستیی نیشتمان بۆ قوتابییەكانمان دەكەین، بۆیە لە ئێستادا تەنیا پارتی هەڵگری بیری نیشتمانی و نەتەوەییە و، پرۆسەی ڕیفراندۆمیش شایەتی ئەم قسەیەمە، بۆیە دەنگدان بە پارتی، دەنگدانە بە سەربەخۆیی و زامنكردنی داهاتوویەكی گەش بۆ هاونیشتمانیان".
حەمەخان دەشڵێت: "بەهێزبووی پارتی، بەهێزبوونی كوردە بە گشتی نەك تەنیا كوردانی باشوور، بەڵكوو بەهێزبوونی پارتی، هێز دەبەخشێتە هەر چوارپارچەی كوردستان. پارتی ئەو هێزەیە كە پلانی دوژمنانی كورد و مرۆڤایەتی لە گۆڕ دەنێت، لە ڕووی خزمەتكردنیشەوە سەیری ئەو ناوچانە بكە كە پارتی تێیاندا حاكمە، زۆر پێشكەوتوون لە هەموو سێكتەرەكانەوە".
ئەو مامۆستایە ئاماژە بەوە دەدات: "نوێنەرەكانی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لە ساڵانی ڕابردوودا نموونە بوون بۆ هەموو لایەك، تا ئەو كاتەیش لەگەڵ عێراقدان كە بڕیارەكانی حكوومەتی ناوەندی لە بەرژەوەندیی هاونیشتمانیانی كوردستان بێت، پارتی خاوەنی ڕێبازێكە و نوێنەرەكانیشی پڕاوپڕن لە جوانی، لە نموونەی شاخەوان عەبدوڵڵا و ئەشواق جاف و نەجیبە نەجیب و عەرەفات كەرەم و ئەوانی تریش، بۆیە ناوم هێنان، لەناوخۆی كوردستاندا كەسێك نییە ئەمانە نەناسێ، بڕۆن سەیری لایەنە كوردییەكانی دیكە بكەن، بزانن خزمەتەكانیان چ سوودێكی بە كوردستان گەیاندووە".
لەبارەی ئەوەی ئەگەر پێگەی پارتی لاواز بێت، كاریگەریی دەبێت لەسەر پێگەی كورد لە بەغدا و ناوەندەكانی نێودەوڵەتیدا، مامۆستا بیلال ئەحمەد، لای خۆیەوە ئاماژەی بەوە دا: "پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕووی هێز و قاعیدەی جەماری و ئابووری و پەیوەندیی نێودەوڵەتییەوە، هێزێكی كارتێكەرە، بێگومان لاوازبوونی پارتی، پێگەی كورد لاواز دەكات لە بەغدا و ئاستی دنیای دەرەوەیشدا".
ئەحمەد گوتیشی: "ئیرهابی فیكرییش، زادەی هزری داماڵدراوە لە ئەخلاق و قیەم و سیاسەت، بێگومان پێویستە كار لەسەر نەمان و كۆتاییپێهێنانی بكرێت، بە پێچەوانەوە كێشە ناوخۆییەكان ئاڵۆزتر دەكات و دەبێتە هۆی تۆخبوونەوەی ناوچەگەرێتی، كە ئەمەش بەدەرە لە شارستانییەت و ڕێگرە لەبەرەوپێشچوونی كۆمەڵگای كوردی، كە چەند حزبێك دەستیان داوەتێ".
KDP
