مەرجەکان و چۆنێتیی دەنگدان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

 مەرجەکان و چۆنێتیی دەنگدان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
رۆژی پێنجشەممە 10/5/2018 و هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و رۆژی دووشەممە 12/5/2018ش پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئەنجام دەدرێت.


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق مەرجەکان و چۆنێتیی دەنگدانی لەو هەڵبژاردنە دیاری کردووە و پێویستە هەموو دەنگدەرێک، پێیانەوە پابەند بێت.

1/ پێویستییەکانی دەنگدان

بەبێ ئەم پێویستییانە، هیچ کەێک ناتوانێ دەنگ بدات:

- کارتی بایۆمەتریی دەنگدان

- ناسنامەیەک بەوێنەوە، کە بیسەلمێنێت خۆتی


2/ هەر کەسێک تەنیا دەتوانێ لەو بنکەیەی ناوی هاتووەتەوە و لەسەر کارتی دەنگدانی نووسراوە، دەنگ بدات، کەس ناتوانێ لە بنکەیەکی دیکە دەنگ بدات.



3/ چۆنێتیی دەنگدان

- دۆزینەوەی ناوی خۆت لە بنکەی دەنگدان.

- واژۆکردن لە تەنیشت ناوی خۆت لە لیستی ناوەکان.

- چوونە ژوورەوە بۆ کابینەی دەنگدان بە مۆری ئەلیکترۆنیی دەنگدانەوە.

- مۆرکردن لە تەنیشت ژمارەی ئەو لیستەی دەتەوێ دەنگی پێ بدەی.

- مۆرکردنی ژمارەی کاندیدێکی ئەو لیستەی دەتەوێ دەنگی پێ بدەی.

- پەنجەت بخەرە ناو مەرەکەب و کاغەزی دەنگدان بخەرە ناو سندووقەکە.



4/ مەرجەکانی دەنگدانی ئاوارەکان لە کەمپەکان

- بردنی یەکێک لەم بەڵگەنامانە، رەگەزنامەی عێراقی، پاسپۆرت، ناسنامەی خانەنشینی یان مۆڵەتی شۆفێری.

- دەنگدان بۆ کاندیدانی سنووری پارێزگای خۆت.

تەنیا ئاوارەکانی هەرچوا پارێزگای نەینەوا، سەڵاحەدین، ئەنبار و کەرکووک دەتوانن لە کەمپەکان دەنگ بدەن.










باسنيوز
Top