پاڵیوراوێکی پارتی: هاووڵاتیان بە دەنگدان سزای خیانەتكارانی 16ی ئۆكتۆبەر دەدەن

 پاڵیوراوێکی پارتی: هاووڵاتیان بە دەنگدان سزای خیانەتكارانی 16ی ئۆكتۆبەر دەدەن
پاڵێواراوێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رای دەگەێنێت هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، لەڕێگەی دەنگدانەوە سزای خیانەتكاران دەدەن، جەختیش دەكاتەوە یەكدەنگی دەتوانێت چارەنووسی هەرێم بباتە قۆناغێكی ئارام.


غازی حەسەن، كاندیدی ژمارە 23ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژارنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پارێزگای هەولێر، رایگەیاند: "184 لیستێكی گشتگیرە و هەموو پێكهاتەكانی كوردستان دەگرێتەوە، بەرنامەیەكی ستراتیژی بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشەكان هەیە".

باس لەوەش دەكات كە پارتی هێزێكە داكۆكیكاری سەرسەختی مافەكانی هاووڵاتیانی كوردستان بووە و دەبێت، بۆیە زۆر گرنگە دەنگدەری كورد دەنگ بەو لیستە بدات، هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە دەنگی دەتوانن هانی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن لەسەر بنەما گشتییەكانی خەڵكی كوردستان پێداگری بكات".

ئەو پاڵێوراوە بە گرنگی دەزانێت هاووڵاتیان دەنگ بە كاندید و لیستێك بدەن كە بەرژەوەندییە تایبەتییەكانی خۆی لەبەرچاو نەگرێت و لەم خولەی پەرلەماندا ژمارەیەك پەرلەمانتار ماناکانی نوێنەرایەتییان بردە پرسیارەوە، ئەوەندەی لە خەمی شیعە و سوننەدا بوون، نوێنەرایەتیی كوردیان نەدەكرد".














باسنیوز
Top