فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا ناوچه سنوورییه‌كانى سیده‌كانیان بۆردومان كرد
ئیحسان چه‌له‌بى، به‌ڕێوه‌به‌رى شارده‌ێى سیده‌كان، راگه‌یاند: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (7-5-2018)فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌بیانووی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی چیاى دێڵ و گه‌رووى كه‌وره‌ته و گردى سێگركان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سنووریی شارده‌ێى سیده‌كانیان له ده‌ڤه‌رى برادۆست بۆردومان كرد و چه‌ند كاتژمێرێكی خایاند".
گوتیشی: "تائێستا زیانه‌كانى ئه‌و بۆردومانانه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نه‌زانراوه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌به‌رده‌وامی به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه".
باس‌نیوز
