هۆشدارى له به‌كارهێنانى كاغه‌زى ئه‌له‌منیۆم له ئاماده‌كردنى خۆراك ده‌درێت
له‌شكر حه‌مید، لێپرسراوى لیژنه‌ى ته‌ندروستیى سلێمانى، به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند: "زۆرێك له هاووڵاتییان كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم به‌كاردێنن بۆ برژاندنی خۆراك له‌ناو فڕندا، به تایبه‌تی ماسی، گۆشت، مریشك، ته‌ماته و په‌تاته كه ئه‌مه‌ش زیان به ته‌ندروستییان ده‌گه‌یه‌نێت ".
لێپرسراوى لیژنه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى، ئەوەشی خستە روو، كه ئه‌و ئه‌له‌منیۆمه‌ی به‌كاردێت كوالیتی نزمه و كارگهکان به‌هۆكارى گرانی ئه‌له‌منیۆم، ماده‌ى نایلۆنى تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن و به‌ناوی ئه‌له‌منیۆم ده‌یفرۆشن، به‌وه‌ش كاتێك خواردنه‌كانی پێ ده‌پێچرێت و ده‌خرێته ناو فڕنه‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به پله‌ی گه‌رمی به‌رز ئه‌و كاغه‌زه به‌هۆى ئه‌وه‌ى نایلۆنى تێدایه ده‌ست به توانه‌وه ده‌كات و له‌گه‌ڵ خۆراكه‌كه تێكه‌ڵ ده‌بێت و زیان له ته‌ندروستیى مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه پێویسته هاووڵاتییان له‌و حاڵه‌ته دوربكه‌ونه‌وه‌و ڕێگه‌ى دیكه‌ى ته‌ندروستتر بۆ ئه‌و بواره به‌كار بهێنن.
bas news _
