به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر ڕابوون مه‌عروف هاته ده‌نگ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ڕابوون مه‌عروف له نزیك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له شاری هه‌ولێر هێرشی كرایه سه‌ر و بریندار كرا و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێریش داوای لێده‌كات سكاڵای یاسایی تۆمار بكات.
د.تارق نووری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر گوتی: "ئێمه‌ش له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه زانیمان كه هێرشكراوه‌ته سه‌ر ڕابوون مه‌عروف و داوای لێده‌كه‌ین كه ساڵای یاسایی تۆمار بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون ئه‌نجام بدرێت و ڕێوشوێنی پێویست بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئاخۆ كێ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر".
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه تاوه‌كو ئێستا ڕابوون مه‌عروف سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه تۆمار نه‌كردووه كه هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌یڵێت هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر و گوتیشی: "نازانین ئاخۆ چ كه‌سێك هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ڕابوون مه‌عروف ، به‌ڵام ئێمه ده‌ستمان به به‌دواداچوونه‌كانمان له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه كردووه".
bas news-
