فازڵ میرانی: پیلانگێڕان بۆیان نه‌چووه سه‌ر، وه‌ك كه‌ركووك هه‌رێمی كوردستانیش ڕاده‌ستی به‌غدا بكه‌ن
له میانی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن له شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق، فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتارێكی دا و تیشكی خسته سه‌ر رووداوه‌كان 16ـی ئۆكتۆبه‌ر و گوتی: "دیپلۆماسیه‌تی پارتی توانی پیلانه‌كانی ناحه‌زان پووچه‌ڵ بكاته‌وه، ده‌توانرا له شاری كه‌ركووك به‌رگری بكرێت؛ خه‌ڵكیش راستییه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو ده‌زانن و ناشاردرێنه‌وه."
میرانی به نیگه‌رانییه‌وه خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری هێنایه به‌ر باسه‌وه، كه به هۆیه‌وه خورماتوو و كه‌ركووك و ناوچه‌گه‌لی دیكه، به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێر خرانه به‌ر حوكمی پۆستاڵی حه‌شد و سوپای عێراق و گوتی، ''چونكه زۆر هێرش ده‌كرێته سه‌ر پارتی و به ناڕه‌وا تۆمه‌تبار ده‌كرێ، ناچارمان ده‌كه‌ن ئه‌و ڕاستیانه بخه‌ینه ڕوو كه ئێمه پێمان خۆش نییه؛ به‌ڵام هه‌مووان ده‌زانن و ڕووداوێكی هێنده له‌مێژ نییه تا له بیر بكرێ. ئه‌گه‌ر خیانه‌ت نه‌بایه، حكوومه‌تی عێراق هه‌رگیز نه‌یده‌توانی كه‌ركووك بێته ناو كه‌ركووكه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه دۆخی سیاسی و ئابووریی عێراق نه هێزه سه‌ربازییه‌كه‌ی هی ئه‌وه نه‌بوون شه‌ڕی پێشمه‌رگه بكه‌ن. ئه‌و دنگۆ و پاساوانه بێ‌مانا بوون كه ده‌یانگوت، له‌شكرێكی زۆری وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی به‌رێوه‌یه، ٤ هه‌زار تانك ئاماده‌ن بۆ شه‌ڕی پێشمه‌رگه، ئاخر نه عێراق چوار هه‌زار تانكی هه‌یه و، نه ئه‌و قسه‌یه‌ش كه تانكه‌كان ناشكێندرێن ڕاست ده‌رچوو. پێشمه‌رگه‌ی ئێمه له پردێ و سحێلا سه‌لماندی كه هه‌ر به‌و چه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دابووی به حه‌شد و ئێمه كڕیبوومانه‌وه، تانكه‌كانیانمان شكاند، له‌شكره‌كه‌شمان شكاند. راستییه‌كه‌ی ده‌كرا ئه‌و به‌رگرییه له كه‌ركووكیش بكرێ.''
kdp-
