ھاتوچۆی ھەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

 ھاتوچۆی ھەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، ئاگادارییەکی سەبارەت بە کەش و ھەوای سبەینێ، بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 7\5\2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە بەپێی پێشبینییەکانی کەش و ھەوای بۆ 24 کاتژمێری داھاتوو، ئەگەر ھەیە کە ‌بارانبارین بەردەوامی ھەبێت و ‌لە ‌ناوچە شاخاوییەکان باران بەلێزمە بێت و ئاستی بینین زۆر کەم بێتەوە،

ھاتوچۆی ھەولێر، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بۆیە ئاگاداری شوفێرانی دەکەنەوە بەتایبەتی ئەوانەی کەبەنیازن گەشت بۆ ناوچەکانی سەرووی ھەولێر و ناوچە شاخاوییەکان بکەن، کەوا لە ‌حاڵەتی پێویست نەبێت سەفەرەکانیان نەکەن، ھاوکات ئەگەر لە ‌رێگای سەفەریش تووشی باران بوونەوە ئەوا بەردەوامی بەگەشتەکانیان نەدەن و لەشوێنێک ئۆتۆمبێلەکانیان رابگرن کەبەرز بیت و ئاستی ئاو کاریگەری نەبێت.

جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە پێویستە شۆفێران ‌ ئاگاداری کەمی ئاستی بینین بن، تیژرۆیی نەکەن، چونکە تەڕبوونی رووی شەقامەکان کاریگەری دەبێت لەسەر مانەوەیان بە سەلامەتی.









باسنيوز
Top