چه‌كدارێكى داعش له‌ گه‌رمیان سزاى بۆ ده‌ركرا

 چه‌كدارێكى داعش له‌ گه‌رمیان سزاى بۆ ده‌ركرا
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان، پاش کۆکردنەوەی زانیاری وورد و تەواو لە لایەن هێزەکانی بەرێوەبەرایەتیه‌كه‌وه‌ بە تۆمەتى ئەندامبوون لە رێکخراوى تیرۆریستى داعش تاوانبارێک بەناوی (رۆکان نوری صالح) ده‌ستگیر بكه‌ن.



به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌ستگیركراوه‌كه‌ لەدایکبووی ساڵى 1984ـه‌ و سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ى عەرەبه‌، دانیشتووی شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په‌ و لە ڕێكه‌وتى 14/ 9/ 2017 دەستگیر كراوه‌.

دواى ئەوەى دۆسیەکەی خرایە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە و سەرەڕای چەندین دانیشتنی دادگا و دانپێدانانی تاوانباری ناوبراو بە تاوانەکەیدا،



سەرەنجام رۆژی 6/ 5/ 2018 لە لایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکووک/ گەرمیان بڕیاری سزادان بۆ تاوانباری ناوبراو بەپێی ماددەی (3)ی تیرۆر به‌ زیندانیكردنى بۆ ماوەی (5) ساڵ و یەک مانگ، سزادرا.



دواتر بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاکەی ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی کرا.









باسنيوز
Top