بۆ چوارەم جار ڤلادیمێر پوتین بە سەرۆک هەڵبژێردرایەوە

 بۆ چوارەم جار ڤلادیمێر پوتین بە سەرۆک هەڵبژێردرایەوە
سەرۆک کۆماری رووسیای فیدڕال بۆ جاری چوارەم وەک سەرۆکی رووسیا دەستبەکار بووەوە و سوێندی یاسایی خوارد.


رۆژی دووشەممە 7/5/2018، ڤلادیمێر پوتین لە رێوڕەسمێکدا لە کۆشکی کرملین (کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا) وەک سەرۆکی رووسیا، سوێندی یاسایی بۆ پاراستنی وڵاتەکەی، خوارد.


لە ساڵی 2009، پەرلەمانی رووسیا ماوەی هەر خولێکی سەرۆکایەتیی رووسیای لە چوار ساڵەوە کردە شەش ساڵ.


پوتین لە ساڵی 1952 لە شاری لینینگراد لەدایک بووە. دوای دەست لەکارکێشانەوەی بۆریس یەڵسن لە سەرۆکایەتیی یەکێتیی سۆڤیەت لە کۆتایی مانگی 12ـی ساڵی 1999، بە دوو شێواز سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی گرتووەتە دەست.


- لە ساڵەکانی 2000 تا 2008 (دوو خول)، سەرۆک کۆماری رووسیا بوو.

- لە ساڵی 2008 تا 2012 دیمیتری میدڤیدیڤ سەرۆکی رووسیا بوو و پوتین بە هەموو دەسەڵاتەکانی سەرۆکی رووسیاوە، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بوو.

- لە ساڵی 2012 تا ئێستا بە سەرۆکی رووسیا هەڵبژێردرایەوە و میدڤیدیڤ سەرۆک وەزیرانە.










باسنيوز
Top