فه‌رمانده‌یه‌كی میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى له كه‌ركووك كوژرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كه‌ركووك، تایبه‌ت ڕاى گه‌یاند: "دره‌نگانێكى شه‌وى ڕابردوو له ناو شارى كه‌ركووك ده‌ستڕێژی گولـله له‌به‌رپرسێكى هه‌واڵگریی سه‌ر به میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى كرا و كوژرا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه كوژراوه‌كه ناوى (عه‌لى مه‌هدی)یه و به‌رپرسی هه‌واڵگرى گرووپى (عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق)ـه له پارێزگاكه.
عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق، یه‌كێكه له‌گرووپه‌كانى سه‌ر به میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى كه به‌یه‌كێك له‌توندڕه‌وترین گرووپه‌كانى نێو میلیشیاكه داده‌نرێت.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركووك كه‌وته ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باس‌نیوز
