کۆڵبەرێکی دیکە بەهۆی بەربوونەوە لە شاخ گیانی لەدەست دا
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) ئێوارەی ڕۆژی شەممە2018/5/5 کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی کامیاران لە کاتی کۆڵبەری و بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تەقە کردن لێی، شاخ و بەرزاییەکانی سنوری هەورامان بەر بووەتەوە گیانی لەدەست دواوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە ناسنامەی ئەم کۆڵبەرەی "محەمەد ڕەحمانی" تەمەن 34 ساڵ و خەڵکی ئاوایی "لۆنی سادات"ی سەر بە شاری کامیارانە.
محەمەد لە کاتی کۆڵبەری و بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە کوێستانی "سۆنی" لە ناوچەی نەوسوود گیانی لەدەست داوە.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوی "ڕەحمان تەفاخر" لە کاتی کۆڵبەری و بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی "کانی خوا" بریندار بوو.
باسنیوز
