کاندیدێکی ھاوپەیمانییەکەی عەبادی لە ھەولێر کشانەوەی خۆی راگەیاند

کاندیدێکی ھاوپەیمانییەکەی عەبادی لە ھەولێر کشانەوەی خۆی راگەیاند

دانیشتوانی (تەلا سیتی)ی شاری ھەولێر، لە ڕێگەی ڕاگەیاندراوێکەوە داوای کارەبای نیشتمانی و خزمەتگوزاری لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن.

دانیشتوانی تەلا سیتی ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردووەتەوە، وێنەیەکیشی دەست کەوتووە، تێیدا ھاتووە: "بەداخەوە ئێمەی خەڵکی گەڕەکی تەلار سیتی لەناو جەرگەی شاری ھەولێری پایتەخت، لەسەر ڕێگەی کەسنەزان، ماوەی چوار ساڵە لەو شارەین و ژمارەمان 700 خێزان زیاترە، بەڵام تا ئێستا نە ‌کارەبای نیشتمانی، نە ئاو، نە پارک، نە ‌مزگەوت و نە نەخۆشخانە ‌و ھیچ خزمەتگوزارییەکمان نییە".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، کە ئێستا پارێزگاری ھەولێر ڕازی بووە لەپێدانی کارەبای نیشتمانی بۆ ئەو گەڕەکە ‌و نووسراوی کردووە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای ھەولێر، بۆ ئەوەی کارەبای نیشتمانی بدرێتە ئەو خەڵکە و ھەموو ئامادەکارییەکانیش تەواو کراوە لە ‌ڕاکێشانی کێبڵ و محاویلە، "بەڵام بە فەرمی لەلایەن سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کارەکەی ڕاگرتووە ‌و ڕەزامەند نەبووە بۆ پێدانی کارەبا".

ئاماژە بەوەش کراوە: "بۆیە سەرەڕای ئەوەی چوار ساڵە زوڵم لەو خەڵکە دەکرێت و کەس خاوەنی نییە، بە بەڵگەوەش بەرپرسانی ئەو شارە خۆیان لادەدەن لە چارەسەری ئەو کێشانە ‌و دابینکردنی خزمەتگوزاری".

دانیشتوانی تەلار سیتی لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەشیان ڕوون کردووەتەوە: "لەکاتێکدا ئەو پڕۆژە بە ‌فەرمی لە سەردەمی بەرھەم ساڵح کە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووە و لەگەڵ پارێزگاری ھەولێر گەڕەکەکە کراوەتەوە".

ماوەی سێ شەوی لەسەریەکە دانیشتوانی تەلار سیتی دێنە سەر شەقام و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، دانیشتوانی ئەو گەڕەکەش داوا لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن: "تکایە حکوومەت بە دەم دەنگی منداڵ، ژن، پێشمەرگە و فەرمانبەری ئەو شارەوە وەرن و بیرتان بێت ئەوانەش ڕۆڵەی خۆتانن".
bas news-
Top