کاندیدێکی ھاوپەیمانییەکەی عەبادی لە ھەولێر کشانەوەی خۆی راگەیاند
کاندیدێکی ھاوپەیمانییەکەی سەرۆک وەزرانی عێراق لە شاری ھەولێر، کشانەوەی خۆی لە لیستەکەدا راگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦/٥/٢٠١٨، ھیمان رەمزی، کاندیدی ھاوپەیمانیی نەسر، کە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆکایەتیی دەکات، کشانەوەی خۆی لە ھاوپەیمانییەکە راگەیاند.
لەبارەی هۆکارەکانی کشانەوەکەی، هیمان ڕەمزی لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند، بەبێ هیچ فشارێک کشاوەتەوە، هەرچەندە پێیوابووە ئەو لیستە لە لیستەکانی دیکە جیاوازە و کار لەسەر مافی هاووڵاتیبوونی ڕاستەوخۆ دەکات، بەڵام دەرکەوت هەموو ئامانجیان بەدەستهێنانی کورسییە، بۆیە کشاوەتەوە.
پێشتریش لە رۆژی ٣/٥/٢٠١٨ رەوشەن عەبدولسەلام، کاندیدی ھاوپەیمانیی نەسر لە پارێزگای دھۆک، کشانەوەی خۆی لە ھاوپەیمانییەکە راگەیاند.
bas news-
