نێچیرڤان بارزانی: بۆ یه‌كڕیزیی كورد له به‌غدا، هه‌رچییه‌كمان له ده‌ست بێت ده‌یكه‌ین
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6/4/2018، نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له كاتی سه‌ردانی ئه‌و ناوچه زیانلێكه‌وتووانه‌ی شاری دهۆك كه به‌هۆی بارینی بارانی به‌خوڕ و دروستبوونی لافاوه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ده‌زگاكانی ڕایگه‌یاندن، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان و مه‌ترسیی دابه‌زینی ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر دابه‌زینی ده‌نگه‌كانی پارتی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا نییه و، به پشتیوانی هه‌موو گه‌لی كوردستان و دڵسۆزانی، پارتی سه‌ر ده‌كه‌وێت و به هێزه‌وه به‌شداریی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات و له بادینانیش پشكی شێر له ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
نێجیرڤان بارزانی هیوایشی خواست، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان لایه‌نه كوردستانییه‌كه یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزی خۆیان بپارێزن، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دروستبوونی ئه‌م یه‌كڕیزییه هه‌رچییه‌كیان له ده‌ست بێت، ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
kdp-
