کاندیدانی پارتی لە سلێمانی: کار بۆ یەکڕیزی لە نێو ئەنجومەنی نوێنەران دەکەین

 کاندیدانی پارتی لە سلێمانی: کار بۆ یەکڕیزی لە نێو ئەنجومەنی نوێنەران دەکەین
کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەڵێن، گەر متمانەی هاووڵاتیانمان پێ بدرێت، لە ئەنجومەنی نوێنەران کار بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی هەرێم دەکەین، ئەویش بە پێی کارنامەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە لیستی ژمارە ١٨٤.


ئاوات مەحموود نەقشبەندی، کاندیدی ژمارە ٥ی پارتی لە پارێزگای سلێمانی دەڵێت: "بە هیوام متمانەم پێ بدەن، لەوێ کار دەکەم کە سیاغەی یاساکان بەو شێوە بێت کورد لێی سوودمەند بێت، هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی ئەو ماددە دەستوورییانەی کە جێبەجێ نەکراون، یان پێشێل کراون، کار بۆ جێبەجێکردنی دەستوور دەکەین بە شێوەیەکی جددی، تاوەکو بتوانین خزمەتگوزارییەکان بە باشی بۆ گەلی کورد فەراهەم بکەین."


دکتۆر سەردار قادر کاندیدی ژمارە ٦ی پارتی لە سلێمانی دەڵێت: "هەوڵی جددی دەدەین بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە و کارنامەی پارتیمان، کە ئەویش بە یەکڕیزیمان لە ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانین وەدی بێنین"

ئارام عەبدوڵڵا، کاندیدی ژمارە ٧ی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: "داکۆکەری سەرسەختی مافە دەستووری و یاساییەکانی هەرێمی کوردستان دەبم، کە ئەوەش بەرنامە و کاری پارتییە، خۆشم دەرچووی زانستە سیاسییەکانم، هەوڵ دەدەم لە ڕوانگەی نێودەوڵەتییەوە کار بۆ بەدەسهێنانی مافە نەتەوەییەکانی کورد بکەم".


ناز حەمە وەیس، کاندیدی ژمارە ٤ی پارتی لە سلێمانی دەڵێت: "کورسیی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەم بە سەنگەری بەرگری، کار بۆ بەئامانجگەیاندنی ڕیفراندۆم دەکەم، هاوکات کار بۆ کەیسی ئەنفال و هەڵەبجە دەکەم، هەروەها هەوڵ بۆ دابینکردنی بودجەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانیش دەدەم".












KDP
Top