سەرۆکی ئیمارات بڕیارێکی دڵخۆشکەر بۆ مووچەخۆرانی دەدات

 سەرۆکی ئیمارات بڕیارێکی دڵخۆشکەر بۆ مووچەخۆرانی دەدات
سەرۆکی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو بڕیارێکی دڵخۆشکەر بۆ فەرمانبەر و مووچەخۆرانی وڵاتەکەی، دەدات.



رۆژی یەکشەممە 6/5/2018، شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات بەبۆنەی یادی 100 ساڵەی لەدایکبوونی شێخ زاید ئال نەهیان، دامەزرێنەری ئیمارات، ئەو بڕیارەی داوە.



بەپێی هەواڵی میدیا ئیماراتییەکان، لە بڕیارەکەی شێخ خەلیفە بن زایددا هاتووە، مووچەی یەک مانگ بەخۆڕایی دەدرێتە هەموو فەرمانبەر و مووچەخۆران، بەشێوەیەک لە 50 هەزار درهەم ( دۆلار) زیاتر نەبێت و لە پێنج هەزار درهەمیش کەمتر نەبێ و تا پێش جەژنی رەمەزان، دابەش بکرێت.



شێخ زاید بن سوڵتان ئال نەهیان، لە 6/5/1918 لە ئەبو زەبی لەدایک بووە.لە ساڵی 1971 لەگەڵ شێخ راشد ئال مەکتومی شێخی ئەوکاتی دوبەی رێککەوتن لەسەر یەکگرتن و دروستکردنی ئیمارات. لە رۆژی 2/11/2004 کۆچی دوایی کردووە.




باسنیوز
Top