خورماتوو.. بۆمبێك له‌به‌رده‌م كافتریایه‌كدا ته‌قییه‌وه‌

خورماتوو.. بۆمبێك له‌به‌رده‌م كافتریایه‌كدا ته‌قییه‌وه‌


به‌رپرسی پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى شارۆچکەى خورماتوو، ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى ده‌نگی له‌به‌رده‌م كافتریایه‌كدا له‌ گه‌ڕه‌كێكى قه‌زاى خورماتوو ڕاگه‌یاند.



محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى شارۆچکەى خورماتوو، ڕاگه‌یاند: "كاتژمێر 3 ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 5/5/2018 له‌به‌رده‌م كافتریایه‌كى نێرگه‌له‌كێشاندا له‌ گه‌ڕه‌كى (سروور) ى قه‌زاى خورماتوو، بۆمبێكى ده‌نگى ته‌قیوه‌ته‌وه‌".



به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى شارۆچکەى خورماتوو، ئەوەشی خستە روو: "ته‌قینه‌وه‌كه‌ هیچ زیانێكى گیانى به‌دواوه‌ نه‌بووه‌".
bas news-
Top