كه‌رنه‌ڤاڵی پشتیوانی له لیستی 184 له شاره‌زوور به‌ڕێوه ده‌چێت
جه‌لال نه‌ریمان، به‌رپرسی ناوچه‌ی شاره‌زووری پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ كاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆ له قه‌زای شاره‌زوور له هۆڵی بۆنه‌كانی ئه‌و قه‌زایه ئاهەنگی پشتیوانی له لیستی 184 به‌ڕێوه ده‌چێت به ئاماده‌بوونی فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و جه‌عفه‌ر ئیمێنكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیمان و به‌رپرسی لقی 12 و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی – هه‌ڵه‌بجەش ئاماده‌ی ئاهەنگهكه ده‌بن".
جه‌لال نه‌ریمان گوتی: "فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیمان وتاری تایبه‌تی ده‌بێت، كاندیدانی لیستی 184 ئاماده‌ی ئاهەنگهكه ده‌بن له ناو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ری پارتیپهروهری شاره‌زووردا".
به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی له شاره‌زوور هێمای بۆ ئه‌وەش كرد: "پێشبینی ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆری پارتیمان ده‌كه‌ین، کە له ئاهەنگهكهدا پشتیوانی بۆ لیستی خۆیان، لیستی 184 دەرببڕن، وه‌ك هه‌میشه كه لە ئاهەنگ و كهرنهڤاڵهكانماندا جه‌ماوه‌رێكی زۆر به‌شدار بوون".
kdp-
