د. ڕۆژ: دهستوور جێبهجێ نهكرێت، كورد رێگەی سهربهخۆیی دهگرێتەوە بەر
رۆژ نووری شاوەیس، هاوكات بە كوردستان24 راگەیاندووه: "دەبێ ھەموومان ھەوڵ بدەین دەستووری عێراق جێبەجێ بكرێت، ھەروەھا حكوومەتێكی شەراكەتی راستەقینە لەسەر بنەمای تەوافوق و ھاوبەشی راستەقینە دروست بكرێت، ئەگەر ئەوە بكرێت تا رادەیەك بۆ كورد باشە، بەڵام ئەوەش نەكرا تاكە رێگەی ئێمە بابەتی ریفراندۆمە كە سوور بین لەسەر داخوازی گەلەكەمان ئەویش سەربەخۆییی كوردستانە".
ئەو گوتانەی رۆژ نووری شاوەیس، لە كاتێكدایە كە 12 ئایاری ئەمساڵ، ھەڵبژاردن بۆ خولی داھاتووی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت، لایەنە كوردییەكانیش بە چەندین لیست و ھاوپەیمانەتی بەشداری لە ھەڵبژاردنەكە دەكەن و لە درووشمەكانیاندا بۆ بانگەشە زۆربەی كاندید و لیستە كوردییەكان داوای جێبەجێكردنی دەستوور دەكەن.
لە 25 ئەیلوولی ساڵی 2017، ریفراندۆمی خەڵكی كوردستان بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراق ئەنجام درا و زیاتر لە 92% خەڵكی كوردستان بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆییی كوردستان دا
kdp-
