نێچیرڤان بارزانی: پێیان دەڵێین ئیتر بەسە، تاکەی ئەو ئیرهابە فیکرییە لە دژی پارتی

نێچیرڤان بارزانی: پێیان دەڵێین ئیتر بەسە، تاکەی ئەو ئیرهابە فیکرییە لە دژی پارتی
نامانەوێت وا تێبگەن ئێمە تەنیا ئاڵا و بارەگای پارتیمان هێناوه‌ و دەهێنین بۆ پارێزگای سلێمانی. ئێمه‌ تێڕوانینمان بۆ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌، بۆ گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین، هه‌مان ئه‌و تێڕوانین و بیركردنه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ هه‌ولێر و دهۆك و هه‌موو ناوچه‌كانى كوردستان هه‌مانه‌. پشتگیریتان له‌ پارتى، ده‌رفه‌تى زیاترمان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت كه‌ چ له‌ به‌غدا، چ له‌ كوردستان خزمه‌تى زیاترى ئه‌م سنووره‌ بكه‌ین. ئێمە ویستوومانە و هەوڵمان داوە وەك هەولێر و دهۆك، ئاوەدانیی زیاتر و پێشكەوتنی زیاتر بۆ سلێمانی و ته‌واوى ئه‌و سنووره‌ به‌دی بهێنین.
ئەوانەی وا دەزانن سلێمانی شاری پۆپۆلیزم و شەعبەویەتە، ئەوانەی وا دەزانن سلێمانی حەزی لە ژاوەژاوی حیزبییە، ئه‌وانه‌ى بۆ مه‌رامى سیاسى و ململانێى حزبى، خۆشییان نه‌هێشتووه‌ و ژیانیان له‌م شاره‌ تاڵ كردووه‌، ئەوانەی وا دەزانن سلێمانی حەزی لە زمان و گوتاری سیاسیی زبرە، ئه‌وانه‌ى هه‌وڵیان داوه‌ سلێمانى له‌ كوردستان جیا بكه‌نه‌وه‌، ئەوانەی وا دەزانن سلێمانی دەیەوێ بێدەنگ بێت بەرامبەر دەسەڵاتداری غەیرە كورد و توند بێت بەرامبەر دەسەڵاتداری كورد، ئەوانە ڕێز له‌ قوربانییه‌كانى خەڵكی سلێمانی ناگرن و شارەزای خەڵك و مێژووی خه‌باتی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ نین....
Top