ئەمریکا داوای گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی عەفرین دەکات
هیزەر نوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان، رایگەیاندووە، وڵاتەکەی ”لە نزیکەوە“ چاودێریی رەوشی شاری عەفرین دەکات و نگەرانییەکانیشی لەبارەی رێنەدان بە ئاوارەکان بۆ گەڕانەوە، بە تورکیا، رووسیا و سوورییەکان گەیاندووە.
هیزەر نوێرت هەروەها رایگەیاندووە، کە بەهۆی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆۆنی تورکیا بۆ سەر عەفرین، 140 هەزار کەس ئاوارە بوون و ”بەپیی زانیاریەکانیشمان تا ئێستای رێگایان پێ نەدراوە بگەڕێنەوە“.
ئەو گوتەبێژە ئاشکرای کرد، کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ مەولود چاویشئۆغڵوی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) ”ئەو بابەتانەی باس کردووە و چەند بابەتێکی دیکەش لە ماوەی داھاتوو باس دەکرێن".
دوای نزیکەی دوو مانگ لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتون)، کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا سوپای تورکیا لەگەڵ گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هێرشیان کردە سەر عەفرین، لە رۆژی 18/3/2018 رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، هێزەکانی وڵاتەکەی دەستیان بەسەر عەفریندا گرت.
باسنيوز
