گه‌رمیان.. گه‌نجێك به چه‌قۆ كوژرا
ڕائیدى مافپه‌روه‌ر عه‌لى جه‌مال قدوورى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان، بهى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 3/5/2018 له شاره‌دێی ڕزگارى سه‌ر به قه‌زاى كه‌لار، 2 كه‌س به چه‌قۆ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 18 ساڵ به‌ناوى (ئارام قادر مه‌جید) و برینداریان كردووه و پاش گه‌یاندنى به نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار گیانى له ده‌ست داوه".
گوتیشی "به‌گوته‌ى باوكى كوژراوه‌كه كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌بووه".
قدوورى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا"پاش ڕووداوه‌كه تۆمه‌تباره‌كان خۆیان ڕاده‌ستى بنكه‌ى پۆلیسی ڕزگاری كردووه و ئێستا به‌بڕیارى دادوه‌ر و به‌پێى ماده‌ى 406 ى یاساى سزادانى عێراقى به‌ندكراون".
bas news-
