سەرۆکێکێ نوی بۆ ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دادەنرێت
شەلال گەدۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە ئیئتلافی نیشتمانی لە ئیستانبوڵی تورکیا کۆ ببێتەوە و لە کۆبوونەوەکەشدا چەندین پرس باس دەکەین، لەوانە سەرۆکێکی نوێ بۆ ئیئتلاف ''ئۆپۆزیسیۆن'' هەڵدەبژێرین."
گەدۆ ئاماژەیشی دا، ئەوان لەسەر چەندین پرس و بە تایبەت ڕەوشی عەفرین و غوتتە و ڕەوشی گشتیی سووریاش گفتوگۆ دەکەن.
گەدۆ ئەوەیشی خستەڕوو: "لە کۆبوونەوەکەدا سێ جێگریش بۆ سەرۆکەکە دادەنێن، کە یەکێکیان کورد دەبێت."
ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە ئیئتلافی نیشتمانیی سووریادا ١١ کەسن و ٣ کەسی دیکەی کوردیش هەن، کە ئەوانیش نیزیکی ئەنجومەنی ئەنەکەسەن.
ئیئتلافی نیشتمانیی سووریا لە ١١ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە، بارەگای سەرەکیشیان لە شاری ئیستانبوڵی تورکیایە، نیزیکەی ١٠٠ ئەندامن و عەبدولڕەحمان مستەفا سەرۆکیانە. گەدۆ گوتیشی: "عەبدولڕەحمان مستەفا چانسێکی زۆری هەیە جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆکی ئیئتلافەکە."
kdp-
