سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێگری سەرۆككۆماری عێراق کرد
ڕۆژی پێنجشەممە ٣ـی ٥ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی جێگری سەرۆككۆماری عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانێتیی قەراری عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكان لە ئاستی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و هەروەها بیروڕایان لەبارەی داهاتوو و هاوكێشە سیاسییەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد. هەروەها هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە لەمەڕ پێشهاتە سیاسییەكان لە پەیوەندی بەردەوامدا بن.
kdp-
