کەمال کەرکووکی بۆ هاووڵاتیانی بەردەڕەش: لیستەکەتان پاک و پڕشکۆیە
كه‌مال كه‌ركووكى، لەو کۆبوونەوەیەدا ڕایگەیاند: "ئه‌مڕۆ له به‌رده‌ڕه‌شین بۆ ئه‌وه‌ى خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆیه داوا له ئێوه‌ى سه‌ربه‌رز ده‌كه‌ین خۆتان و كه‌س و خزم و دۆسته‌كانتان ئاماده بكه‌ن و ده‌نگتان بده‌ن به لیستى 184ی پارتى."
كه‌ركووكى گوتى: "له‌م هه‌ڵبژاردنه به‌شدار ده‌بین چونكه چارەنووسی سیاسى له عێراق وه‌رچه‌رخانێكى زۆر گرینگ و خه‌ته‌رناكى له‌پێشه، بۆ ئه‌وه‌ى خاوه‌ن بیرى دیموكراسى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ و نه‌هێڵین عێراق بەرەو دیكتاتۆریه‌ت بڕوات .
كه‌مال كه‌ركووكى گوتیشى: "بۆیه ده‌ڵێین ده‌نگ به لیستى پارتى بدەن، چونكه به كرده‌وه سه‌لماندوویه‌تى بۆ گه‌لى كوردستان و عێراق و وڵاته ئیقلیمییه‌كان و گشت جیهان كه ته‌نیا لایه‌نى سیاسییه له ناو كوردستان كار بۆ سه‌ربه‌خۆییى كوردستان ده‌كات."
لە درێژەی وتارەکەیدا كه‌ركووكى گوتی: "ده‌نگ به لیستى 184ى پارتى بده‌ن، چونكه لیستى گه‌لى كوردستانه، لیستى پێشمه‌رگه‌یه، لیستى پارتییه، لیستى ئه‌و حزبه‌یه كه بارزانى نه‌مر دایمه‌زراندووه بۆ ئه‌وه‌ى خاوه‌نى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى خۆى بێت."
كه‌مال كه‌ركووكى ئاماژەیشی دا: "لایه‌ن هه‌یه ده‌ڵێ كوردستان ده‌كه‌مه به‌هه‌شت، لێیان بپرسن چۆن ده‌یكه‌ن؟ خۆ ئه‌وان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بوون بۆ چاكی نه‌كرد، ئێستا به‌چى چاكى ده‌كات، یان لیست هه‌یه دژى كه‌سایه‌تى و ئایین و عه‌شیره‌ته‌كانن و ده‌ڵێن ده‌توانین ماف بۆ خه‌ڵكى كوردستان دابین بكه‌ین، كه‌چى خۆى عێراقچییه‌تى ده‌كات و له ماڵه‌كه‌ى خۆى، كه‌سى نزیكى خۆى، كه به ده‌نگى خه‌ڵكى كوردستان چووه به‌غدا ماوه‌ى چوار ساڵى ڕابردوو له دژى مافى گه‌لى كوردستان كارى كرد، ئێستاش له لیستى عه‌ره‌به‌كاندان، بۆیه به‌هه‌ڵه‌ش ده‌نگ به‌وانه نه‌ده‌ن."
کەرکووکی ئاماژه‌شی دا: "ده‌نگ بده‌ن به لیسته‌كه‌ى خۆتان لیستى 184ی پارتى ئه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تىی به‌هێز و ڕابردوویه‌كى پاك و پڕشكۆى هه‌یه و ده‌ستكه‌وتى بۆ كوردستان هێناوه و چۆكى به ڕ‌ژێمى ڕابردوو دادا، ئه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستانى له‌سه‌ر په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و ماڵى گشتمان به‌رز كرده‌وه."
kdp _
