سەرۆك بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق کۆبوویەوە

 سەرۆك بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق کۆبوویەوە
سەرۆک بارزانی، لە سەڵاحەدین، لەگەڵ باڵیۆزی تازەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق، کۆبوویەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە 2\5\2018 لە سەلاحەددین پێشوازی لە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی تازەی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق كرد، لە دیدارەكەدا پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران تاوتوێ كرا، ڕۆشنایی خرایە سەر چوارەمین كۆنفڕانسی پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووریی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كە لە شاری هەولێر بەسترا و بە هەنگاوێكی گرنگ و سەركەوتوو لە قەڵەم درا كە دەبێتە هۆی بەهێزتربوونی پەیوەندیی ئابووریی نێوان هەرێم و كۆماری ئیسلامی.



هەر لە كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.



جێگەی ئاماژەپێكردنە لەو كۆبوونەوەیەدا مورتەزا عەبادی. كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ئامادە بوو.












باسنيوز
Top