لە دوبز بەهۆی تەقینەوەیەكەوە دوو شوانكارە گیانیان لەدەست دا
ئەمڕۆ چوارشەممە 2/5/2018 عەقید عەبدوڵا مەجید، بەڕێوەبەری ئاسایشی شارۆچكەی دوبز، ڕايگەیاند: "دەرەنگانی شەوی ڕابردوو بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لە سنووری شارۆچكەی دوبزی سەر بە پارێزگای كەركووك، دوو شوانكار گیانیان لەدەست داوە".
بەڕێوەبەری ئاسایشی دوبز، ئەوەشی خستە ڕوو" ئەمرۆ چوارشەممە 2018/5/2 هادی عامری یەكێك لە فەرماندە باڵاكانی حەشدی شەعبی سەردانی دوبز دەكات و میلیشیاكانی حەشدی شەعبیش لە دوبز كەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە".
لە دوای داگیركردنی سنووری كەركووك لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە بە ڕێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار، لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو كردەوەی توندوتیژی لەو پارێزگایە دژ بە هاووڵاتییان زیادیان كردووە.
باسنيوز
