وەزیری بازرگانیی ئێران بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەیشتە هەولێر
شاندەکەی ئێران لە فڕۆکەخانەی هەولێر لەلایەن شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی د. عەلی سندی، وەزیری پلاندانان و وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت پێشوازی لێکرا.
کاژێر 10:00ی ئەمڕۆ چوارشەممە 2-5-2018، کۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوندییە ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر دەستپێدەکات و دوو رۆژ بەردەوامدەبێت. کۆنفرانسەکە لەکاتێکدایە قەبارەی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ساڵی رابردوو 5 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە.
کۆنفرانسەکە لەلایەن ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستانەوە رێکخراوە، بڕیارە هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، محەممەد سوودانی، وەزیری پیشەسازی و كانزاكانی عێراق، د. محەممەد شەریعەتمەداری، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و کانزاکانی ئێران و، د. عەلی سندی، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان بەوەکالەت گوتار پێشکەش بکەن.
ئاسۆی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان، بەهێزكردنی ئاڵوگۆڕ و پەرەپێدانی بواری گەشتوگوزار لەنێوان ئێران و هەرێمی كوردستان و، پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان لە چەند پانێڵ و گوتارێکدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
چەندین میوانی ئێرانی و عێراقی لەوانە، محەممەد سوودانی، وەزیری پیشەسازی و كانزاكانی عێراق، حهسهن دانایی فهڕ، نوێنهری سهرۆككۆماری ئێران بۆ گەشەپێدانی هەناردەکردنی نێوان ئێران و عێراق و، ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
هەروەها پارێزگاری تاران، یاریدەدەری پارێزگاری سنە، بابازادە، سەرۆكی ژووری بازرگانی ورمێ، پارێزگاری كرماشان، یاریدەدەری پارێزگاری ئەسفەهان، د. نەجەفی بەڕێوەبەری گشتی شارە پیشەسازییەكان، سەرۆكی ژووری بازرگانی كرماشان، پارێزگاری ورمێ، د. حوسێنی، سەرۆكی ژووری بازرگانی هاوبەشی عێراقی–ئێرانی، عەسكەری، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ، سنجابی، سەرۆكی دەزگای پەرەپێدانی هەناردە و، سەرۆكی ژووری بازرگانی ورمێ لە ئێرانەوە هاتوون و بەشداریی کۆنفرانسەکە دەکەن.
هاوکات ژمارەیەک پارێزگار و بەرپرسی دیکەی هەرێمی کوردستان و ئێران بەشداریی لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن و، لە چەند پانێڵێکی جیاوازدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی هەردوولا دەکرێت.
پڕۆگرامی كۆنفرانس:
رۆژی یەكەم: چوارشەممە 2-5-2018 لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا
کاژێر 10:00 بۆ 11:00 كردنەوەی كۆنفرانس.
-گوتاری بەخێرهاتن لەلایەن د. دارا جەلیل خەیات، سەرۆكی یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێمی كوردستان.
-گوتاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان.
-گوتاری د. عەلی سندی، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان بەوەکالەت.
-گوتاری محەممەد سوودانی، وەزیری پیشەسازی و كانزاكانی عێراق.
-گوتاری د. محەممەد شەریعەتمەداری، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و کانزاکانی ئێران.
پانێڵی یەكەم
12:15 – 11:00
ئاسۆی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان–عێراق و ئێران.
مۆدێرەیتەر: عوسمان ئیسماعیل شوانی، سكرتێری ئەنجوومەنی ئابووری.
وەزیری دارایی و ئابووری و وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو.
بەهێزكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەكان و دروستكردنی ناوچەی ئابووری ئازاد لەنێوان ئێران و هەرێمی كوردستان
پارێزگاری تاران (ئەزموونی پەرەپێدانی كەرتی پیشەسازی لە تاران).
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار (پەرەپێدانی بواری گەشتوگوزار لەنێوان ئێران و هەرێمی كوردستان).
بریكاری وەزارەتی دەرەوە بۆ كاروباری ئابووریی ئێران (پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكان نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان).
14:00 – 12:15
پشوودان (نوێژكردن و خوانی نیوەڕۆ)
16:00 – 14:00
سێ دانیشتن لە سێ هۆڵی جیا لە یەك كاتدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئێران و حكومەتی هەرێمی كوردستان و خاوەنكارانی هەردوولا.
هۆلی یەكەم: پانێڵی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری پەرەپێدانی سەرمایەگوزاری هاوبەش لە بواری گەشتوگوزار و كشتوكاڵ و دروستكردنی كۆمپانیای هاوبەش.
مۆدێرەیتەر: نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر
بەشداربووان:
ئێران:
پارێزگاری تاران
یاریدەدەری پارێزگاری كوردستان (سنە)
بابازادە، سەرۆكی ژووری بازرگانی ورمێ
هەرێمی كوردستان:
پارێزگاری هەولێر
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان
سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار
سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان
بەڕێوەبەری گشتیی زەویوزار لە وەزارەتی كشتوكاڵ
هۆلی دووەم: پیشەسازی
پەرەپێدانی بواری پیشەسازی و زەمینەخۆشكردن بۆ دروستكردنی ناوچەی ئابووری ئازاد
مۆدێرەیتەر: عەلی عوسمان، پارێزگاری هەڵەبجە
بەشداربووان :
ئێران:
پارێزگاری كرماشان
یاریدەدەری پارێزگاری ئەسفەهان
د. نەجەفی، بەڕێوەبەری گشتیی شارە پیشەسازییەكان
سەرۆكی ژووری بازرگانی كرماشان
هەرێمی كوردستان:
پارێزگاری هەڵەبجە
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
جێگری پارێزگای هەولێر
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی
بەڕێوەبەری گشتیی پیشەسازی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
راگری كۆلێژی كشتوكاڵ
هۆڵی سێیەم: بازرگانی
پەرەپێدانی بواری بازرگانی و چارەسەركردنی كێشەكان
مۆدێرەیتەر: هەڤال ئەبوبكر پارێزگاری سلێمانی
بەشداربووان :
ئێران:
دانایی فەڕ سەرۆكی دەزگای پەرەپێدانی بازرگانی ئێران-عێراق
پارێزگاری ورمێ
د. حوسێنی سەرۆكی ژووری بازرگانی هاوبەشی عێراقی–ئێرانی
عەسكەری، بەڕێوەبەری گشتی گومرگ
سنجابی، سەرۆكی دەزگای پەرەپێدانی هەناردە
سەرۆكی ژووری بازرگانی ورمێ
هەرێمی كوردستان
پارێزگاری سلێمانی
پارێزگاری دهۆك
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دهۆك
رووژی دووەم: پێنجشەممە 3-5-2018
-.كاژێر 10:00 لە تەلاری ئەنجوومەنی وەزیران كۆبوونەوەی نێوان پارێزگارەكانی هەرێمی كوردستان و ئێران
-كاژێر 10:00 كۆبوونەوەی سەرۆكی ژوورە بازرگانییەكانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی ژوورە بازرگانییەكانی ئێران لە تەلاری یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان.
رووداو
