هاوردەكردنی سێوی ئێرانی ده‌ستی پێكردەوە
ڕاگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كە ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایەتى گشتیى گومرگه‌كان كراوه، هاتووه كە دواى ئه‌وه‌ى له ناوه‌ڕاستى مانگى شوبات، هاورده‌كردنى سێوى ئێرانى بۆ هه‌رێمى كوردستان قهدەخە كرا، دواى ڕاوێژ و په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان، بڕیاره‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
لە به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه كه بڕیار دراوه له‌مڕۆ سێشەممەوە، دواى دڵنیابوون له ئه‌نجامى تاقیگه‌یى و ده‌رچوون له كوالێتى كۆنترۆڵ و به‌پێى سیستەمى باجى گومرگى، ڕێگه به هاورده‌كردنى سێوى ئه‌و وڵاته بدرێت.
bas news-
